قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر: دەستبەسەر بڕێکی زۆری غازی ماڵان‌دا گیرا
"لە سەر ئەم کەیسە 3 کەس دەستگیر کران بەپێی یاسا کاردانەوەیان بەرامبەر دەکرێت"

K24 – هه‌ولێر:
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری کردنی یەکێک لە باخچەکانی نزیک شاری ھەولێر ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك غازی ماڵان‌دا داگیرا.
قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، بەسەرپەرشتی قایمقامی هەولێر، توانرا دەستبەسەر زیاتر لە (600) بوتڵ غازی ماڵان دابگیرێت.
روونیكرده‌وه، مەبەست لە شاردنەوەی ئەم غازانه، قۆرخکردنی بازاڕه بۆ ئه‌وه‌ی بە نرخێکی گران بفرۆشنه‌وه ھاووڵاتیان.
ئاماژه‌یپێكرد، لە سەر ئەم کەیسە (3) کەس دەستگیر کران بەپێی یاسا کاردانەوەیان بەرامبەر دەکرێت.
