نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 85.99 دۆلار بەرزدەبێتەوە
کەمبوونەوەی نەوت و سووتەمەنی عەمبارکراوی ئەمهریکا زیاتر نرخهكهی بهرزكردهوه

K24 - ههولێر:
نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا بەردەوام بوو لە ئاراستەی بەرزبوونەوە و درێژەی بە گەشتی بەرزبوونەوەی رۆژانی رابردووی دا، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ کەمبوونەوەی نەوت و سووتەمەنی عەمبارکراوی ئەمهریکا دەگەڕێتەوە.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنتی پێوانەیی لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی کانوونی یەکەم بە رێژەی سەدا 0.2 بۆ 85.99 دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ هەمان مانگ بە رێژەی سەدا 0.4 بۆ 83.79 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.
فەرمانگەی وزەی ئەمهریکا لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، نەوتی عەمبارکراوی وڵاتەکە لە کۆتایی هەفتەی رابردوو بە بڕی 431 هەزار بەرمیل بۆ 426 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل کەمی کردووە، ئەوەش پێچەوانە پێشبینی شرۆڤەکارانی ئاژانسی رۆیتەرزە، کە پێیان وابوو بڕی 1.9 ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بەنزینی عەمبارکراو بە بڕی 5.4 ملیۆن بەرمیل لە کۆتایی هەفتەی رابردوو بۆ 217.7 ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە، ئەوەش کەمترین ئاستییەتی لە دوای تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە.