کۆمیسیۆن: هەفتەی داهاتوو پێداچوونەوە بە تانەکان کۆتایی دێت
"لە کۆی 294 تانە تەنیا یەك تانە پەسەند کراوه"
K24 - ههولێر:
لە کۆی 294 تانە، تەنیا یەك تانە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە پەسندکراوه، كه ئهویش له پارێزگای كهركووكه و ههفتهی داهاتووش دوای كۆتاییهاتن به پێداچوونهوهی تانهكان، رهوانهی دهستهی دادوهری كۆمیسیۆن دهكرێن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، پێداچوونەوە بە 294 تانەی دیکە کراوە و تەنیا یەک تانە پەسەندکراوە، کە ئەویش لە پارێزگای کەرکووکە، هەفتەی داهاتووش پڕۆسەی پێداچوونەوە بە تانەکان کۆتایی دێت و ئەنجامی پێداچوونەوەکان رەوانەی دەستەی دادوەری کۆمیسیۆن دەکرێن، بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتاییان لەسەر بدات.
هەر لەو راگەیەنراوەكهی كۆمیسیۆنی ههڵبژاردندا هاتووە، کۆمیسیۆن ناتوانێت بڕیار لەسەر ژماردنەوەی دەنگەکانی سەرجەم وێستگەکان بدات.