بەرزبوونەوەی نرخی گاز هەڕەشە لە پاڵاوگەکانی نەوت دەکات

نرخی گازی سروشتی کاریگەری لەسەر بەرهەمی پاڵاوگەکان دەبێت

كێڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی گاز
كێڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی گاز

K24 - هه‌ولێر:

بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی بووەتە هەڕەشەیەکی جددی لە سەر قازانجی پاڵاوگەکانی نەوت، کە بەهۆیەوە ناچارن ئاستی پاڵاوتن دابەزێنن.

گازی سروشتی بە دیاریکراوی گازی میثان، پێکهاتەیەکی سەرەکی بەرهەمهێنانی هایدرۆجینە، کە پاڵاوگەکانی نەوت لە سیستەمی بەرهەمهێنانی دیزڵ سوودی لێ وەردەگرن، ئەوەش بە شکاندنی هایدرۆجینی چارەسەری ئاوی ناودەبرێت. لە رێگەی ئەو پڕۆسەیەوە گۆگرد جیادەکرێتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتییەوە، تێچووی پاڵاوتنی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو شەش دۆلار زیادیکردووە، بە تایبەت ئەو جۆرە نەوتانەی رێژەی گۆگردیان تێدا زۆرە، هەروەها تێچووی پاڵاوتن بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو 10 هێندە زیادیکردووە، ئەوەش گوشارێکی دیکەیە بۆ سەر بازاڕی وزە و کارگەکان.

بەشێک لە بازرگانان دەڵێن، بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی کاریگەری لەسەر پلەی بەرهەمی پاڵاوگەکان دەبێت، بە جۆرێک بەشێک لە سیستەمەکانی شکاندن (کراکینگ) لە ئەوروپا ناچارن بڕی بەرهەمهێنان کەمبکاتەوە. هەروەها هەندێک پاڵاوگە بە ناچاری گازی نەوتی شلکراوە لەبری گازی سروشتی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی هایدرۆجین بەکاردەهێنن.

رۆبێرت کامبل، شارەزا لە کۆمپانیای راوێژکاری ئێنێرجی ئێسپێکتس ئاشكرای كرد، ئەو گۆڕانکارییە چوستی کەمدەکاتەوە، بەڵام دەتوانێت تا رادەیەک تێچووی بەرهەمهێنان دابەزێنێت.

ئێستا پاڵاوگەکانی ئەوروپا ناچارن ئاستی هاوردەکردنی نەوتی شیرین (سووک) لە سەدا 42 بۆ سەدا 47 بەرزبکرنەوە، چونکە رێژەی گۆگردیان کەمترە و سووتەمەنییەکی تەندروست بەرهەمدێت، بە جۆرێک هاوردەی نەوتی شیرین بۆ 370 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبووەتەوە.

لەبارەی پاڵاوگەکانی ئەمه‌ریکا دۆخەکە کەمێک جیاوازە، دەتوانرێت تاڕادەیەک لەسەر پێیەکانی خۆیان بووەستنەوە، وەک ئەو ئەوروپا نەکەونە ژێر کاریگەرییەکانی گرانی گازی سروشتی، ئەوەش بە واتای ئەوەدێت دەتوانن بەردەوام بن لە پاڵاوتنی ئەو نەوتانەی گۆگردیان زۆرە.

 

Fly Erbil Advertisment