بانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینی دەکات نرخی نەوت بگاتە 90 دۆلار

"خواست بۆ نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ ئاستی بەر لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ده‌گەڕێتەوە"

پێشبینی ده‌كرێت نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبێته‌وه‌
پێشبینی ده‌كرێت نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

بانکی گۆڵدمان ساکس پێشىینی دەکات، بەهۆی بەرزی خواست نرخی بەرمیلێک نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە 90 دۆلار.

ئەو بانکەی وەبەرهێنانی ئەمه‌ریکا ئاماژەی بەوەدا، پێشبینی دەکەن خواست بۆ نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ بگەڕێتەوە بۆ ئاستی بەر لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و خواستی رۆژانە 100 ملیۆن بەرمیل نەوت بێت، هەروەها لەگەڵ گەشانەوەی خواست دوای شەپۆلی کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا نرخی بەرمیلێک نەوت لە کۆتایی ئەمساڵ بۆ 90 دۆلار بەرزبێتەوە.

ئەو بانکە پێشبینی دەکات، بەهۆی گرانی نرخی گاز خواست بۆ نەوت بە بڕی نزیکەی ملیۆنێک بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزدەبێتەوە.

هەروەها لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە نرخی نەوتی برێنتی پێوانەیی و رۆژئاوای تێکساس بە نزیکەی سەدا 20 بەرزبوونەتەوە.

 

Fly Erbil Advertisment