كانتی داهاتووی خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه

كانتی، ناوه‌ڕاستكاره ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی لیسته‌ر سیتی له نوێترین لێدوانی‌دا باس له داهاتووی خۆی ده‌كات و ڕه‌تیشی ده‌كاته‌وه تا دوای كۆتاییه‌كانی یۆرۆی 2016 بۆ هیچ یانه‌یه‌كی ئه‌ورووپا بجوڵێت.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی (میره‌ر)ـی بریتانیا، زۆر یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا ده‌یانه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌دا (نگۆڵۆ كانتی) بۆ ریزه‌كانیان بگوازنه‌وه، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه چاوتێبڕینه‌كه‌ی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتییه كه ده‌یه‌وێت بۆ ریزه‌كانی چێڵسی بیگوازێته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی كانتی به لیسته‌ر سیتی بدات، به‌ڵام له ئێستادا هیچ هیوایه‌كی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه نییه.
كانتی له نوێترین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت: گه‌وره‌ترین ئامانجی من یاریكردنه له چامپیۆنز لیگ، یانه‌كه‌ی منیش گه‌یشتنی به‌م پاڵه‌وانییه‌تییه مسۆگه‌ره، دیاریش نییه له دوای یۆرۆ چی بڕیارێك ده‌ده‌م.
نگۆڵۆ كانتی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن فره‌نساییه و بۆ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان بۆ به‌شداریكردن له یۆرۆی 2016 بانگهێشت كراوه، ئه‌م وه‌رزه‌یش ئاستێكی ئێجگار سه‌رنجڕاكێشی پێشكه‌ش كردووه.