کێشەی گرانبوونی نرخی نان لە سلێمانی چارەسەرکرا
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانی سلێمانی: رێگه ناده‌ین 6 نان به هه‌زار دینار بفرۆشرێت

K24 - سلێمانی:
سۆران عه‌بدولغه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانی سلێمانی به كوردستان24ی راگه‌یاند، كێشه‌ی نانه‌واخانه‌كانی شاری سلێمانی چاره‌سه‌ر كراوه و رێگه ناده‌ین له سلێمانی 6 نان به هه‌زار دینار بفرۆشرێت.
سۆران عه‌بدولغه‌فوور ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن نانه‌واخانه له سلێمانی داوایان كردبوو، كه 6 نان به هه‌زار دینار بفرۆشرێت، به‌ڵام پێشتر كێشهكانیانمان چاره‌سه‌ر كردووه، كه نانه‌واخانه‌كان غازیان پێده‌درێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌توانن ئارد به نرخی 36 هه‌زار له كۆمپانیای خۆشناو یان كۆمپانیای قه‌یوان بكڕن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری بۆ ئه‌وه كردووه، كه نرخی نان گران نه‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش داشكاندنیان بۆ كراوه له كرێی كاره‌با، غازیان پێده‌درێت، ئاردی ناوخۆ ده‌كڕن، كێشی نانیشیان كه‌مكردووه‌ته‌وه، كه پێشتر 120 بۆ 120 گرام بووه، ئێستا 90 بۆ 100 گرامه.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانی سلێمانی روونیكرده‌وه، ژماره‌یه‌كی كه‌می خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی سلێمانی به‌نیازی گرانكردنی نرخی نان بوون، به‌ڵام له سلێمانی 500 نانه‌واخانه و 350 سهموونخانهمان هه‌یه، هه‌موویان پابه‌ندن به نرخی دیاریكراو، هه‌ر نانهواخانهیهكیش سه‌رپێچی بكات، سزا ده‌درێت.