نرخی گەنم بۆ بەرزترین ئاستی نۆ ساڵی رابردووی بەرزدەبێتەوە

بەرزبوونەوەی نرخی گەنم هەڕەشە لە هەڵاوسانی خۆراکی جیهان دەکات

نرخی گه‌نم به‌رزده‌بێته‌وه‌
نرخی گه‌نم به‌رزده‌بێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

نرخی گەنم لە بۆرسەی شیکاگۆ بۆ ئاستی پێوانەیی بەرزدەبێتەوە، نرخی بوشێلێک گەنم (ربه‌یه‌ك گه‌نم) بۆ یەکەم جار لە دوای 9 ساڵ ئاستی هەشت دۆلاری شکاند، ئەوەش گوشارەکانی سەر بەرزبووەنەوەی رێژەی هەڵاوسانی کاڵا خۆراکییەکانی زیاتر کردووە و پێشبینی دەکرێت شەپۆڵی هەڵاوسان لە سەرتاسەری جیهان بەردەوام  بێت لە بەرزبوونەوە.

هەروەها نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی دانەوێڵەکانی دیکە لە ئەمه‌ریکا و ئەوروپا لە بەرزترین ئاستەکانییەتی، بە جۆرێک نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی ئارد لە پاریس بەرزترین ئاستی لە مێژووی تۆمارکرد.

سەرەڕای کەمی خستنەڕووش خواست بۆ دانەوێڵە لە بەرزبوونەوەدایە، هۆکارەکەشی بۆ کەمبوونەوەی بەرهەمی دانەوێڵە دەگەڕێتەوە، کە ئەو کەوتووەتە ژێر دەرهاویشتەکانی وشکەساڵی.

‌‌هۆکارێکی دیکەی کەمبوونەوەی بەرهەمی دانەوێڵە بۆ گرانبوونی پەینی کشتوکاڵی لە تەواوی جیهان دەگەڕێتەوە، کە نرخەکەی بەرزکردووەتەوە و تێچووی جوتیارانیشی زیادکردووە.

 

Fly Erbil Advertisment