نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه
هۆكاره‌كه‌ی بڕیاری ئۆپیكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان

K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "ئۆپیك" ئه‌و رێژه به‌رهه‌مهێنانه‌ی نه‌وتیان كه‌مكرده‌وه، كه مانگی رابردوو پێشبینی بۆ كرابوو، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه، له‌كاتێكدا وڵاتی چین تێكڕای به‌كارخستنی پاڵێوگه‌كانی به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت رووبه‌ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی ببێته‌وه.
گرێبه‌سته‌كانی داهاتووی خامی برێنت، به رێژه‌ی 0.3% به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك به 84 دۆلار و 99 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا، هه‌روه‌ك گرێبه‌سته‌كانی داهاتووی خامی تێكساس به رێژه‌ی 0.2% به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 84.24 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
دوای سووكبوونی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا و بووژانه‌وه‌ی ئابووری جیهان و گه‌رمبوونی بازاڕی وزه، هه‌فته‌ی پێشوو نرخی نه‌وت به‌رزترین ئاستی پێوانه‌یی چه‌ند ساڵی رابردووی تۆماركرد و گه‌یشته سه‌رووی 86 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B