به راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌نزینخانه بۆ پاسه‌كانی هێڵی گشتی دابین ده‌كرێت
"وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری دا لە ھەریەکێک لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بەنزینخانەیەک بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری بکرێت"

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، به راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نزینخانه بۆ پاسه‌كانی هێڵی گشتی له گشت پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی گرانبوون و کەمی بەنزین و ڕەچاوکردنی دۆخی خانەوادە کەم دەرامەتەکان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری دا لە ھەریەکێک لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بەنزینخانەیەک بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری بکرێت.
راشیگه‌یاند، دابینكردنی ئه‌و به‌نزینخانانه بۆ ئەوەیه كه بەنزین بەو نرخەی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دیاری دەکات بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش بکات:
- ھەولێر: بەنزینخانەی یاسەمین لە شەقامی ١٠٠ مەتری، تەنیشت فاملی مۆڵ.
- دھۆک: بەنزینخانەی چیا لە شەقامی ئامەد، نزیک بەڕێوەبەرایەتی گومرگ.
- سلێمانی: بەنزینخانەی گروپی ھەڵەبجە، تەنیشت فاملی مۆڵ.