لیستی نوێی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بڵاوكرایه‌وه

لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ دوو یاریی داهاتوویان له پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیال بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا جارێكی دیكه شێركۆ كه‌ریم بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 3 نۆڤێمبه‌ری 2021، ئه‌دڤۆكاتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق لیستێكی 27ـی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی بڵاوكرده‌وه بۆ هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی سووریا و كۆریای باشوور.
ئه‌دڤۆكات دیسان بۆ یارییه‌كانی داهاتوو بانگهێشتی شێركۆ كه‌ریمی ئه‌ستێره‌ی كوردی یانه‌ی هه‌ولێری كردووه، له یاریی چوون به‌رامبه‌ر كۆریای باشوور له سیئۆل به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریكرد و رێگه‌ی نه‌دا سۆن هیۆنگ مینی كۆری گۆڵ بكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لێژنه‌یه‌ك له فیفا مانگی رابردوو سه‌ردانی شاری وه‌رزشی به‌سرای كرد له پیناو هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵگرتنی ئابڵوقه‌ی وه‌رزشی له‌سه‌رعێراق، به‌ڵام فیفا ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دواخست و دیسان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی خاكی خۆی یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رۆژی 11ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی غه‌رافه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر میوانداریی سووریا ده‌كات، دواتر له 16ـی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه باوه‌ش بۆ كۆریای باشوور ده‌كاته‌وه.
