كاڤانی خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات

ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه رووبكاته بارسێلۆنا پێش ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی بێت.
رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسپانیا (فرانسیسك ئاگیلار) له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر ئاشكرای كردووه كه كاڤانی ره‌نگه له گواستنه‌وه‌ی زستانه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات و ببێته شوێنگره‌وه‌ی سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ.
كاڤانی ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ مان یونایتد به‌شداریی 8 یاریی كردووه و ته‌نیا 274 خولهك ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێدراوه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵیشی كردووه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه كاڤانی باشترین بژارده‌یه بۆ بارسێلۆنا، چونكه یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه باری دارایی زۆر خراپه و ناتوانێت گرێبه‌ستی گه‌وره بكات و ئه‌و یاریزانه‌ش ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی هه‌یه.
كاڤانی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، هاوینی 2020 له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه به گرێبه‌ستێكی ئازاد بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز روویكرده مان یونایتد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی كریستیانۆ درێسی ژماره 7ـی لێوه‌رگیرایه‌وه و تاڕاده‌یه‌ك پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه.