پێنتاگۆن: ئەرکی سەرەکی ئەمه‌ریکا لە سووریا هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه
جۆن كێربی: له هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به‌رده‌وامین و ئه‌ركی ئێمه له‌و وڵاته له‌ناوبردنی داعشه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زارتی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، له کار و هەماهەنگییهكانیان لەگەڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" خۆی بەردەوامن و هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ئه‌دای كاركردنیاندا نه‌هاتووه.
جۆن كێربی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سەربازیی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان و فشارەکانی تورکیا بۆ ئەوەی ئەمه‌ریکا هەماهەنگییەکانی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، رابگرێت، رایگەیاند، پێنتاگۆن هیچ هەڵوێستێکی نەگۆڕاوە و کارەکان و هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هەسەدە لە سووریا وەکۆ خۆی ماونەتەوە و بەردەوامن.
گوتەبێژی پێنتاگۆن گوتیشی: ئەرکی سەرەکی ئەمه‌ریکا لە سووریا نەگۆڕاوە، ئەویش بریتییە لە رووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی داعش، کە هێشتا ئەو مەترسییە هەر ماوە، بۆیە له ئەرکەکهیان لە سووریا و هەماهەنگییەکانیان بەردەوامن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی 31ی مانگی رابردوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له رۆما، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی رایگه‌یاند، "پرۆسه‌ی پاڵپشتیكردنی كورد له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ "چه‌كدارانی كورد" له سووریا به‌و شێوه‌یه‌ی تا ئێستا هه‌بوو، به‌رده‌وام نابێت".
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سووریا و هێزه ئێرانییه‌كان ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی گه‌وره له ده‌وروبه‌ری شاری "باب"ی باكووری سووریا كردووه، وێڕای كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری فڕۆكه‌ی هێلیكۆپته‌ری جه‌نگیی رووسی له‌و ناوچه‌یه. هاوكات شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له باكووری حه‌له‌ب ده‌گوزه‌رێت.
H.B