ئه‌مه‌ریكا: ئه‌گه‌ر عێراق داوا بكات له‌و وڵاته ده‌مێنینه‌وه
پێنتاگۆن: له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كردووه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی قسەیان کردووە و مانەوەی سەربازەکانیان لە عێراق بەردەوام دەبێت.
جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا رایگەیاند: لەسەر داوای عێراق ئەوان پابەندن بە بەڵێنەکانیان و بوونی سەربازەکانیان لەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.
ئێستا وەك پێنتاگۆن دەڵێت: ئەگەر عێراق بە فەرمی داوای مانەوەی لێ بکات، ئەوان ئامادەن لەو وڵاته بمێننەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا 2100 باری پڕ له كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و 1800 ئۆتۆمبێل و به‌رزكه‌ره‌وه و به‌له‌می بچووك و تانكه‌ری راده‌ستی عێراق كردووه‌ته‌وه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له داهاتوودا رۆڵی ئه‌وان له شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆ راوێژكاری ده‌گۆڕێت.
دواتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، له كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م هێزه شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كان له عێراق ده‌كشێنه‌وه.
مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەمه‌ریکا و بەغدا لەسەر ئەوە رێککەوتن، تا کۆتایی ئەمساڵ ئەمه‌ریکا سەربازە شەڕکەرەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە و تەنیا له‌بواری راوێژكاری و راهێنانی سه‌ربازی لەشەڕی رووبەرووبوونەوەی تیرۆر هاوکاری عێراق بکات.
H.B