فرانسوا ئۆلاند: تیرۆر هه‌ره‌شه له یۆرۆ 2016 ده‌كات
تیرۆر و مانگرتن هه‌ڕه‌شه و به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كین به‌رامبه‌ر یۆرۆ 2016
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا فرانسوا ئۆلاند نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و مانگرتن له سه‌روبه‌ندی به‌رێوه‌چوونی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، یۆرۆ 2106 ده‌ربڕی كه بریاره رۆژی هه‌ینی له فه‌ره‌نسا ده‌ستپێبكات.
ئۆلاند له چاوپێكه‌وتنێكی رادیۆیی داوا له فیدراسیۆنی گشتی كرێكاران كرد كۆتایی به مانگرتنه‌كانیان بێنن. هاوكات تیرۆریش به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر یۆرۆ 2106 وه‌سفكرد كه له مانگی تشرینی رابردووه، 130 كه‌س به‌هۆی هێرش و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی داعش له فه‌ره‌نسا كوژراون.
به‌پێی راپرسییه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا له دژی خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌رییه‌كانی دژی ریفۆرمی پلانی یاسای كارن كه بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی سوته‌مه‌نی و په‌ككه‌وتنی هاتوچۆی گشتی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا.
به‌وته‌ی وه‌زیری دارایی میشل ساپین خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ر شه‌قام، زیان بۆ هاتوچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و وێستگه‌كانی كاره‌با و پاڵاوتگه‌كانی نه‌وت و به‌نده‌ره‌كانی فه‌ره‌نسا هه‌بووه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی زۆر بۆ سه‌ر ئابووریی ئه‌م وڵاته نه‌بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا وێنه‌یه‌كی ناشیرین له فه‌ره‌نسا پیشانداوه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی دانانی به‌ربه‌ست و نواندنی توندوتیژی، كه چاوی ئه‌وروپا له مێوانداریكردنی فه‌ره‌نسایه له یۆرۆ 2016.
نزیكه‌ی نیوه‌ی كارگوزارانی رێگه‌ی ئاسن له چوارچێوه‌ی فیدراسیۆنی گشتی كرێكاران له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووه ده‌ستیان به مانگرتنی كراوه كردووه.
فرۆكه‌وانه‌كانی ئه‌یر فرانس رایانگه‌یاندووه له رۆژی شه‌ممه‌وه، دووه‌م رۆژی یۆرۆ 2016 بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان ده‌ست به مانگرتن ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی سوسیالیستی فه‌ره‌نسا هه‌روه‌ها وتی له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی جامی تۆپی پێی ئه‌وروپا رێوشوێنی توندی ئه‌منی به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر ده‌گرنه‌به‌ر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فه‌ره‌نسا هه‌موو رێوشوێنێك بۆ دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی لایه‌نگرانی یۆرۆ 2016 ده‌گرێته‌به‌ر.
پێشتر ده‌زگا زانیارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا هۆشدارییان دابوو كه گرووپی تیرۆریستی داعشی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هێڕشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر جامی یۆرۆ 2016.
نزیكه‌ی 90 هه‌زار پۆلیس وهیزی ئه‌منی بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی زیاتر له حه‌وت ملیۆن بینه‌ری جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا راسپێردراون، كه 24 تیمی ئه‌وروپی تێدا به‌شدارن.