ئەمهریکا هۆشداری لە قەیرانێکی نوێ دەدات
قەیرانەكه سهرچاوهكهی له چینهوهیه

K24 - ههولێر:
ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمهریکا هۆشداری لە لێکەوتەکانی قەیرانی نیشتەجێبوونی چین دەدات، کە ئەگەری هەیە بۆ سیستەمی دارایی ئەمهریکی درێژە بکێشێت و زیانی پێ بگەیەنێت.
كۆمپانیای ئێڤەرگراندی چینی زیاتر لە 300 ملیار دۆلار قەرزی لەسەر کەڵەکە بووە، لە هاوینی ئەمساڵەوە کۆمپانیاکە لە قەرزدانەوە کێشەی بۆ دروستبووە، ناتوانێت بیانداتەوە.
لە هەمان کاتدا چەندین لایەنی دیکەی چین کێشەی دانەوەی قەرزیان بۆ دروستبووە، ئەوە مەترسییەکانی زیادکردووە، که لێکەوتەی ئەو قەیرانە فراوان بێت و لە دووەم گەورەترین زلهێزی ئابووری دەربچێت و لە وڵاتانی دیکە رەنگبداتەوە.
ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمهریکا لە نوێترین راپۆرتی دارایی رایگەیاندووە، گوشارەکانی خانووبەرە لە چین کاریگەری لەسەر سیستەمی دارایی چین دەبێت، ئەگەری هەیە دەرهاویشتەی لەسەر ئەمهریکاش هەبێت.