كونسوڵی هیندستان له هه‌ولێر: كوردستان24 سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی و متمانه‌پێكراوی ناوه‌نده دیپلۆماتییه‌كانه
كوردستان24 وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ و سه‌ره‌كی هه‌واڵه‌كانی كوردستان پشتیی پێ ده‌به‌سترێت

K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵی گشتیی هیندستان و جێگری كونسوڵی ئه‌و وڵاته دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24یان به‌سه‌ركرده‌وه و له نزیكه‌وه وێڕای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی دامه‌زراوه‌كه جه‌ختیانكرده‌وه، كوردستان24 وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ و سه‌ره‌كی هه‌واڵه‌كانی كوردستان پشتیی پێ ده‌به‌سترێت.
سوبھاش کەین، کونسڵی گشتی ھیندستان لە هەرێمی کوردستان و شری سوندەر، جێگری کونسوڵی گشتی ھیندستان له سه‌ردانیان بۆ دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 له لایه‌ن محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كوردستان24 و به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌وه پێشوازیان لێكرا و دوای تاوتوێكردنی پرسی جێبایه‌خی نێوان هه‌ردوولا، كونسوڵی گشتیی هیندستان له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی دامه‌زراوه‌كه ته‌مه‌نی زۆر نییه، به‌ڵام توانیویه‌تی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو له ناوه‌نده دیپلۆماتییه‌كان و دیپلۆماتكاره بیانییه‌كان پشت به زانیاری و هه‌واڵه‌كانی ده‌به‌ستن.
روونیشیكرده‌وه، بوونی وه‌ها دامه‌زراوه‌یه‌ك، كه جێی متمانه‌ی وه‌رگرانی بێت، گرنگه بۆ پیشاندانی راستییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی تایبه‌تی كوردستان و ئه‌و پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی لێره رووده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له رووی میدیاییه‌وه درووستكردنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان كولتووره جیاوازه‌كان و پرسه جێبایه‌خه‌كانی گه‌لان ئه‌ركێكی گرنگه.
دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی به زمانه زیندووه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان خزمه‌تگوزارییه میدیاییه‌كانی پێشكه‌ش به وه‌رگرانی ده‌كات و بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌واڵ و زانیاری تایبه‌ت به كوردستان.




