لیرەی تورکی لە داکەوتن ریکۆردێکی نوێی شکاند

بەهای لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە مێژوویدا دابەزی

لیره‌ی توركی
لیره‌ی توركی

K24 - هه‌ولێر:

بەهای لیرەی تورکی بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە مێژوویدا دابەزی، لە کۆتایی مامەڵەکانی رۆژی هەینی، بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە ئاستی 10 لیرە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، هۆکاری سەرەکی ئەو داکەوتنە بەرچاوە، هەڵکشانی مەترسی وەبەرهێنەرانە لە سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندی، بە تایبەت دوای ئەوەی لە مانگی ئەیلوولەوە رێژەی سوودی دابەزاندووە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لیرەی تورکی سەدا 25 دابەزیوە، واتە یەک لەسەر چواری بەهاکەی لەدەستداوە، لە پێنج ساڵی رابردووشدا دوو لەسەر سێی بەهاکەی لەدەستداوە، لەبەرامبەردا داهاتی تاکەکان کەمی کردووە و رێژەی هەڵاوسانیش دوو هێندە بەرزبووەتەوە.

 

Fly Erbil Advertisment