كابینه ژینگه‌پارێزه‌كه‌ی كوردستان له بواری ژینگه له دوو ساڵی ته‌مه‌نیدا ئه‌م خزمه‌تانه‌ی كردووه
كابینه‌ی نۆیه‌م ئه‌ركی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێری له لیستی 10 پیسترین شاره‌كانی جیهان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ
K24 – هه‌ولێر:
رۆژانه حەوت هەزار و 200 تۆن زبڵ و خاشاك لە شارەکانی هەرێمی کوردستان كۆده‌كرێته‌وه و دواتریش له ده‌ره‌وه‌ی شار چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ته‌نیا له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا زیاتر له 300 ملیار دینار بۆ ئه‌و پرسه خه‌رج كراوه، ئه‌ویش له رێگه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ 32 كۆمپانیای ئه‌و بواره. هەروەها پاڵاوگە نایاساییەکان، هۆکارێکی دیکەبوون بۆ پیسبوونی ژینگە، كه سه‌ره‌ڕای ساخته‌كردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كوالیتی به‌رهه‌مه‌كان، گازێكی زۆریشیان دهردەدا و تا ئێستاس 40 پاڵاوگە داخراون.
بەرلەدەست بەکاربوونی کابینەی نۆیەم، هەوای ئەم شارە لە 10 پیسترین هەوای شارەکانی جیهان بوو، هۆکار، کەمتەرخەمی و دركپێنەکردنی گرنگی ژینگە بوو هەروەها رێگەدان بوو بە هێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆن بۆ سوودی چەند بازرگانێک.
بۆ ئەوەی بزانین کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 2 ساڵی تەمەنیدا بۆ پاراستن و چاککردنی ژینگە چی کردووە، باشترین دامەزراوە سەردانی بکەین، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەیە.
لە رابردوودا، کێشەی هاووڵاتییان بەتایبەت لە هەولێر، بۆنی ناخۆشی سووتاندنی زبڵخانهكان بوو کە بووبووە هۆی پیسبوونی ژینگه به رێژه‌یه‌كی به‌رز، له‌كاتێكدا گرێبه‌سته‌كان ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیاریكراو بوون.
له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تدا، ژینگه‌ی كوردستان به گەورەترین سەرمایەی هه‌رێم وه‌سفكراوه و كاركردن بۆ ئه‌و پرسه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌بێت، ئه‌ویش به دانان و به‌كارخستنی سیسته‌می پێشكه‌وتووی ریسایكلین و چاره‌سه‌ری زبڵ و خاشاك و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه ژینگه‌ییه‌كان.
بەپێی ئامارەکانی بەردەست دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە: لە ماوەی 2 ساڵدا دەستە :
2982 مۆڵەت و رێگەپیدانی داوە بۆ پرۆژەکانی (پیشەسازی، پیشەسازی خۆراک، خزمەتگووزاری، نیشتەجێ بوون و بازرگانی و کشتوکاڵی و تەندروستی).
48 پرۆژە بەهۆی نەبوونی مەرجە ژینگەییەکان رەزامەندییان پێنەدراوە.
971 کەیس رەوانەی دادگاکان کراون و سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە.
145 کەیس سزادراون و پێبژاردنیان بۆ کراوە.
ژمارەی پڕکردنەوەی بەڵێننامە بریتییە لە 1489 بەڵێننامە
کۆی گشتی داهات و پێبژاردن بۆ خاوەن پرۆژەکان کە پابەندی ڕێنماییەکانی ژینگە نەبوون لە ماوەی 2 ساڵی کابینەی نۆیەمدا بریتییە لە 384،251،237 دیناری عێراقی.
کۆی گستی ئەو پرۆژانەی لەو ماوەیەدا پشکنین و بەدواداچوونیان بۆ کراوە 2646 پڕۆژەن.
بە مەبەستی پشکنینی تاقیگەیی 6195 نموونە وەرگیراون.
کۆی گشتی جۆرەکانی پشکنین 55043 جۆرە.
پرۆسەی سەوزکردن بە خاوەن پرۆژەکان بریتییە لە 500 هەزار مەتر دووجا.
1419 هەڵمەتی هۆشیاری وەک چالاکی ژینگەیی ئەنجامدراون.
بۆ پاككردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زبڵی ناوشاره‌كان، پێشتر گرێبه‌ست و ته‌نده‌ره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكان بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كاندا كران، به‌شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت، نه‌ك كه‌س و كۆمپانیا.
رۆژانه (7200) تۆن زبڵ و خاشاك كۆده‌كرێته‌وه و دواتریش له ده‌ره‌وه‌ی شار چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ته‌نیا له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا زیاتر له 300 ملیار دینار بۆ ئه‌و پرسه خه‌رج كراوه، ئه‌ویش له رێگه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ 32 كۆمپانیای ئه‌و بواره.
پاڵاوگە نایاساییەکان، هۆکارێکی دیکەبوون بۆ پیسبوونی ژینگەی هەرێمی کوردستان، كه سه‌ره‌ڕای ساخته‌كردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كوالێتی به‌رهه‌مه‌كان، گازێكی زۆریشیان ده‌رده‌دا.
لە رابردوودا له رێگه‌ی سووتاندنی بڕێك غاز، گازێكی زۆریان دهخرایە ناو ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له كاتێكدا هیچ رێكارێكی یاسایی له گرێبه‌سته‌كانیاندا نه‌كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌وه بكرێت، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌م، پێداچوونه‌وه‌ی بەم بابەتە کرد به ره‌چاوكردنی لایه‌نی ژینگه.
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی نوێی ده‌ركردووه، كه ده‌بێت به‌جۆرێكی دیكه سوود له‌و غازه وه‌ربگیرێت، له بری ئه‌وه‌ی بسووتێنرێت و ببێته هۆی پیسبوونی ژینگه، ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی وزه.
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی پیسبوونی ژینگه، زۆری ئۆتۆمبێلە كه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا، به‌تایبه‌ت مۆدێل كۆنه‌كان، كه رێگه به چه‌ند كۆمپانیایه‌ك درابوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیانیان بۆ ژینگه هه‌بوو، قازانجه ماددییهكهشی بۆ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیاریكراو بوو.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرسی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل جارێكی دیكه له كابینه‌ی نۆیه‌م رێكخرایهوه.
ئێستا ئۆتۆمبێله‌كان وێڕای مه‌رجی سه‌لامه‌تی، مه‌رجی ژینگه‌ییشیان ره‌چاو ده‌كرێت و رێگه به هاورده‌كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه نادرێت كه ده‌بنه هۆی ده‌ردانی گازی ژه‌هراوی بۆ ناو ژینگه، ساڵانه‌ش پشكنینی تایبه‌ت به رێژه‌ی ده‌ردانی گازیان بۆ ده‌كرێت.