سبه‌ی هه‌شته‌مین فیلمه فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات
ئه‌مساڵ رێژه‌ی ئافره‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵه‌كه‌دا له هه‌موو ساڵانی رابردوو زیاتر بووه
K24- دهۆك:
ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌شته‌مین فیلمه فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك ده‌كرێت، كه بڕیاره سبه‌ی 15ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021 ده‌ستپێ بكات و تا رۆژی 22ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت، تێیدا 94 فیلمی كوردی و بیانی به‌شدارن و له 8 رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایش ده‌كرێن.
حه‌سه‌ن عارف، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی فیلمه فێستیڤاڵه‌كه تایبه‌ت بۆ كوردستان24 گوتی: ئاماده‌باشی ته‌واو بۆ ئه‌و فێستیڤاڵه كراون و خشته‌یه‌كی زۆر باش بۆ نمایشكردنی فیلمه‌كان دیاریكراوه، كه له‌كۆی 94 فیلم، 45ـیان كوردین و ئه‌وانی دیكه‌شیان بیانین، ئاشكرایكرد، فیلمه فێستیڤاڵی ئه‌مجاره‌ی دهۆك له‌سه‌ر ژینگه‌یه.
له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و فێستیڤاڵه‌دا ئافره‌تان رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه و به‌شێكیان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای فێستیڤاڵه‌كه‌دا گۆڕانكاری كراون و ساڵانه رێژه‌ی ئافره‌تان له‌و لیژنانه زیاتر ده‌بێت، كه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و فێستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه رێژه‌ی ئافره‌ت به‌و قه‌باره‌یه ده‌بینن و ژماره‌یه‌كیشیان به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه كار ده‌كه‌ن، چ له ئافره‌تانی كورد یانیش بیانی.
به‌نگین عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی فێستیڤاڵه‌كه‌ش تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: به‌درێژایی ساڵ ئاماده‌كاریمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه و كارێكی قورسه، به‌ڵام توانیومانه دوای هه‌وڵێكی چڕ ئاماده بین و ئێستا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین میوانه‌كانمان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه به سه‌لامه‌تی بگه‌نه جێ.
له‌كاتێكیشدا كه بڕیاره فێستیڤاڵه‌كه به فیلمی كوردی "ئه‌زموون" ده‌ستپێ ده‌كات، شه‌وكه‌ت ئه‌مین، به‌رپرسی به‌شی هونه‌ری فێستیڤاڵه‌كه له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فیلمه گوتی: ئه‌و فیلمه كه به‌رهه‌مێكی هاوبه‌شه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڵاتی ئه‌ڵمانیا، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی تیشك ده‌خاته سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و ئه‌و سترێسه‌ی له‌سه‌ر خانه‌واده‌كانی قوتابیان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م فیلمی له‌و جۆره‌یه له هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی له‌وباره‌یه‌وه به‌رهه‌مهێنرابێت.
H.B