كریستیانۆ نوێترین په‌یامی خۆی بڵاوكرده‌وه

دوای ئه‌وه‌ی له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیال، هه‌ڵبژارده‌ی سڕبیا (2 ـ1) شكستی به پورتوگال هێنا و بلیتی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ری بڕی و پورتوگالیش ده‌بێت له ڕێگه‌ی یاری پاشكۆ دوایین به‌ختی خۆی بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی داهاتوو تاقی بكاته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: پورتوگال هه‌ر ده‌بێت بگاته مۆندیالی قه‌ته‌ر.
كریستیانۆ له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هیچ بیانوویه‌كیان نییه و ده‌زانن له‌م قۆناخه‌ی ئێستادا چی ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: تۆپی پێ هه‌میشه سه‌لماندوویه‌تی، ئامانجه‌كان به رێگه‌ی قورس و سه‌خت به‌دی دێت.
كریس لە پەیامەكەدا دەڵێت: ئه‌نجامه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر سڕبیا زۆر قورس بوو، به‌ڵام پێویست ناكات بێهیوابین، ئامانجه‌كه‌مان نه‌گۆڕاوه، ده‌شزانین پێویسته چی بكه‌ین و هیچ بیانوویه‌كمان نییه و پورتوگال به‌ره‌و قه‌ته‌ر دچێت.
پورتوگال كه به به‌رازیلی ئه‌ورووپا ناسراوه قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی پاڵاوتنی ته‌واو كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 17 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه و سڕبیا به پله‌ی یه‌كه‌م به 20 خاڵ گه‌یشته مۆندیالی قه‌ته‌ر، به‌پێی سیسته‌مه‌كه‌ش ده‌بێت پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه یاری پاشكۆ بكات.