یهكهمین لێدوانی فهرمی ئالڤێس دوای پهیوهندیكردنی به بارسێلۆنا

دانی ئالڤێس، بەرگریکاری بەڕازیلی دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا، بە سەرکەوتوویی پشکنینە پزیشکیەکانی تێپەڕاند و بریارە ئێوارهی چوار شەممە لە یاریگای کامپ نۆ بە هاندەران و میدیاکاران بناسێندرێت.
ئالڤێسی 38 ساڵی، جاری یەکەم لە ساڵی 2008 درێسی یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیای پۆشی، ئەوکات تەمەنی تەنها 25 ساڵ بوو، بۆ ماوەی هەشت ساڵ چەندین دەستکەوتی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەستهێنا، دواتر لە ساڵی 2016 ریزەکانی ئەو یانەیەی بەرەو یۆڤێنتۆس جێهێشت.
ئالڤێس دوای گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا لە یەکەم دەرکەوتنیدا ئاشکرای کرد دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی، هەوڵێکی زۆریداوە بۆ ئەوەی دووبارە پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە بکات.
دوای تێپهڕكردنی پشكنینهكانی ئهمڕۆی، ئالڤێس له لێدوانێكدا بۆ كهناڵی تهلهڤزیۆنی بارسێلۆنا گوتی: "کاتێکی زۆر بوو هەوڵم دەدا بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێمەوە ئێرە، جارێکی دیکە لەگەڵ ئەوانە کار بکەم کە دەمناسن، ئەمەش هەمیشە بۆ من خاڵێکی ئەرێنی گەورەیە، ئەوەی ئێستا بۆ من دروست بووە، دەرفەتێکی زێڕین و سەرکێشیەکی گەورەیە، دووبارە لەبەرکردنی درێسی بارسێلۆنا، مانای هێزێکی دیکەیە و من دەمەوێت بەردەوام بم لە بردنەوە و ئێمە بارسێلۆناین و باشترین یانەی جیهانین ''.
دانی ئالڤێس بە کەمترین مووچە پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆنا کردووە، ئەو یاریزانە بەهۆی کێشە داراییەکانی ئەو یانەیە، نەیویستووە فشار بۆ ئەو یانەیە دروست بکات، هەرچەندە تاوەکو ئێستا موچەی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە نوێیەکەی ئاشکرا نەکراوە.
بەرگریکارە بەڕازیلیەکەی بلاوگرانا تەنها یاریزانە زۆرترین ناسناوی لەسەر ئاستی جیهان لە کاروانی وەرزشی خۆی کە 41 ناسناوە بەدەست هێناوە، کە 26 ناسناویان لەگەڵ بارسێلۆنا بووە و لە دوای لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی ئەو یانەیە، خاوەنی زۆرترین دەستکەوتە لە یانەکەی. ئالڤێس لەگەڵ بارسێلۆنا لە ٤١٤ یاری ٢١ گۆڵ و ١٠١ ئەسیستی کردووە.
