بەرازیل پەنا بۆ هاوردەکردنی بەنزینی عێراق دەبات

"ناتوانن تەواوی خواستی ناوخۆ لە بەنزین و دیزڵ بۆ ئەم مانگە پڕ بکەنەوە"

بەرازیل پەنا بۆ هاوردەکردنی بەنزینی عێراق دەبات
بەرازیل پەنا بۆ هاوردەکردنی بەنزینی عێراق دەبات

K24 – هەولێر:

حکومەتی بەرازیل رایگەیاند، بۆ رووبەڕووبوونەویە قەیرانی سووتەمەنی،  دەیەوێت لەم مانگەدا بەنزین لە عێراق و سعوودیە و جەزائیر بکڕێت.

ئاژانسی هەواڵی بەرازیلی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی بەرازیل ناچارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی سووتەمەنی پەنا بۆ هاوردەکردنی بەنزین و دیزڵ ببات، کە دەیەوێت بەنزین لە عێراق و دووڵاتی دیکە هاوردە بکات. چونکە کۆمپانیای پێترۆناسی حکومی لە توانایدا نییە تەواوی خواستی وڵاتەکەی پڕبکاتەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بە ئەگەری زۆرەوە لەم مانگەوە بەرازیل پەنا بۆ بەرزکردنەوەی هاوردەی سووتەمەنی دەبات و نایەوێت لەسەر ئاستی ناوخۆدا دووچاری قەیرانی سووتەمەنی بێت.

ئەو گرفتە دوای ئەوە دێت، کۆمپانیای پێترۆناس رایگەیاند، ناتوانن تەواوی خواستی ناوخۆ لە بەنزین و دیزڵ بۆ ئەم مانگە پڕ بکەنەوە.

سەرەڕای ئەو هەوڵەی حکومەت بەڵام دەنگی ناڕەزایی لە بەرازیل بەرزبووەتەوە کە بەنزین لەو وڵاتانە هاوردە نەکات چونکە نرخەکانیان لە نێوخۆی بەرازیل گرانترە.