مه‌سرور بارزانی له مه‌نامه ژماره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای جیهان ئه‌نجامده‌دات
پرسه گرنگه‌كان تاوتوێ ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان له شاری مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین ئه‌نجام ده‌دات، كه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك بۆ به‌شداریكردن له دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021 بۆ ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه.
عه‌مار نه‌جمه‌دین، نێردراوی كوردستان24 رایگه‌یاند، بڕیاره مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندی یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك دیداری جیاواز له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، برێت مه‌كگۆرگ، هه‌ماهه‌نگكاری كۆشكی سپی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بستانی سعوودییه، شانشینی ئوردن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان و ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت، ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی و وه‌زیری ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری ده‌وڵه‌ت ده‌بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش مه‌سرور بارزانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ سێر ستیفن لەڤگرۆڤ، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا ئه‌نجامدا و لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ له‌بارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا و جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە.
كاتژمێر 5:30 خوله‌كی ئێواره‌ش، مه‌سرور بارزانی به‌شداری له پانێڵێكدا كرد و به وردی باسی له پرسه‌كانی (په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا، په‌یوه‌ندی نێوان باشووری كوردستان و ئیداره‌ی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌و كیشانه‌ی په‌كه‌كه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان درووستی ده‌كات، ئاساییش و سه‌قامگیری كوردستان، كۆچبه‌ران، په‌یكه‌ربه‌ندی ئاساییشی ناوچه‌كه و چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حه‌شدی شه‌عبی)ـی خسته‌ڕوو.
H.B