ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین یاریگه‌ له‌ جیهان خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ بێت

فلۆرێنتینیۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ دیزاینه‌ نوێیه‌كه‌ی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ
فلۆرێنتینیۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ دیزاینه‌ نوێیه‌كه‌ی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ

ریال مەدرید بۆ تەواوکردنی پرۆژەی سانتیاگۆ بێرنابیۆی نوێ پارەی زیاتر لە بانکی ئەمریکا وەردەگرێت، بەڵام یانە ئیسپانییەکە پلانی داناوە قازانجی ساڵانەی لە سەد و پەنجا ملیۆنەوە بۆ چوار سەد ملیۆن یۆرۆ بەرز بکاتەوە بە ئەنجامدانی چالاکی دیکەی وەکو کردنەوەی پێشانگای بازرگانی و ئاهەنگی میوزیکی.

زیاتر لە ساڵێکە پڕۆژەی نوێکردنەوە و فراوانکردنی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەستیپێکردووە، مێرەنگی بە سەرکردایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەیەوێت ئەم یاریگایە بکاتە سەرچاوەی بەدەستهێنانێکی داهاتێکی زۆر و بە درێژایی ساڵ پارە بخاتە گەنجینەکەی ریال مەدرید.

بەپێی سەرچاوەکانی ئیسپانیا ریال مەدرید لە گفتوگۆدایە بۆ تەواوکردنی گرێبەستێکی بازرگانی بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ کەگەڵ سەندوقی لیگاند کە سەرپەرشتی کارکردن لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکات.

بەپێی رێککەوتنەکە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی نوێ بە درێژایی 365 رۆژی ساڵ چالاکی تێدا دەبێت نەوەک تەنیا لە رۆژی یارییەکان، ئەمیش لەرێگەی کردنەوەی پێشانگای بازرگانی و ئاهەنگی میوزیکی، بەهۆی سیستەمی نوێی یاریگاکەش کە یاریگاکان دەتوانرێت بگۆڕدرێن یارییەکانی وەکو باسکە و تێنس و چەند یارییەکی دیکە لێ بەڕێوەدەچێت.

ریال مەدرید بەهۆی ئەو چالاکییانەی لەم یاریگایە دەیکات چاوەڕێ دەکرێت ساڵانە 100 ملیۆن یۆرۆی زیاتر وەکو قازانج بخاتە گەنجینەکەی، چالاکییەکانیش لەرێگەی سەندوقی لیگاند بەڕێوەدەچێت، سەرچاوەیەکیش لەنێو یانەی ریال مەدرید  بە میدیاکانی ئیسپانیای راگەیاندووە ئەم پرۆژەیەی لۆس بلانکۆس داهاتێکی گەورەی دارایی دەخاتە گەنجینەی ریال مەدرید و بەپێی رۆژنامەی کۆنفیدینسیال چاوەڕێ دەکرێت بڕی دەسکەوتی ساڵانە لە 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ 400 ملیۆن یۆرۆ بەرز ببێتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە ریال مەدرید بۆ تەواوکردنی پرۆژەی سانتیاگۆ بێرنابیۆی نوێ قەبارەی رێککەوتنەکەی لەگەڵ جی پی مۆرگان یاخود بانکی ئەمریکا بە بڕی 225 ملیۆن یۆرۆ زیاتر کردووە، کە رێککەوتنی سەرەتایی لە 2019 واژۆ کرا و بەهای رێککەوتنەکەش لەو کاتە نزیکەی 575 ملیۆن یۆرۆ بوو.

 

Fly Erbil Advertisment