"ئه‌گوێرۆ بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن داوه"

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ بڕیاری وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن داوه.
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ رۆژی 30ـی مانگی رابردوو له گه‌ڕی دوازده‌یه‌می لالیگا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤیس به‌شداریی كرد، به‌ڵام له خوله‌كی 42ـی نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌هۆی ئازاری سینگی یاریگه‌ی جێهێشت و راسته‌وخۆ گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه و دواتر ده‌ركه‌وت كێشه‌ی له لێدانی دڵی هه‌یه.
جیرارد رۆمیرۆ رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ به‌هۆی سه‌ختی و هه‌ستیاری نه‌خۆشییه‌كه‌ی بڕیاری وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن داوه.
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له هاوینی رابردوو به گرێبه‌ستێكی ئازاد مانچێسته‌ر سیتی جێهێشت و روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ هاتنی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به پێكانه‌وه ده‌ستیپێكرد، نه‌یتوانیوه به‌شداریی ته‌واوی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه بكات، له كۆی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی 5 یاریی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كردووه و ته‌نیا 165 خوله‌ك یاریی كردووه.