راگه‌یاندنی هاتوچۆ: ئه‌م وێنه هه‌ولێر نییه
"بۆیە ئێمە لە هەڵە و شێوازی دانانی هێمایەکە بەرپرسیار نین"
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌ك تایبه‌ت به وێنه‌یه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه رایگه‌یاند، ئێره هه‌ولێر نییه به‌ڵكو كه‌ركووكه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
ڕوونکردنەوەیەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هەولێرەوە
چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی هێمایەکی هاتوچۆ بڵاوکراوەتەوە کە ئاماژە بۆئاڕاستە بەرەو هەولێر دەکات، وه‌ها نیشاندراوە ئەمە شاری هەولێرە.
ئێمە بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کە ئەو شوێنە هەولێر نییه، ئەو هێمایە لە شاری کەرکووک دانراوە بە ئاراستەی شاری هەولێر، بۆیە ئێمە لە هەڵە و شێوازی دانانی هێمایەکە بەرپرسیار نین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هەولێر
2021/11/22
