لیرە داڕمانێکی نوێی تۆمارکرد
بەهای دۆلارێك گەیشتە 12.48 لیرە

K24 - ههولێر:
دوای لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بەهای لیرەی تورکی ئاستێکی نوێی لە داڕمان تۆمارکرد، بەهای هەر دۆلارێکی ئەمهریکی بۆ 12.48 لیرە بەرزبووەوە، کە بهرزترین ئاستە لە مێژووی وڵاتەکەدا.
سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، رێژەی سوود و هەڵاوسان هۆکارن بۆ داکەوتنی بەهای لیرە، گوتیشی: هەر کات رێژەی هەڵاوسان بەرزبێت؛ ئەوا رێژەی وەبەرهێنان کەمدەکات و بەمەش بەرهەم و دەرفەتی کار کەمدەکات.
جەختیشی کردەوە، لە سیاسەتی دروستی ئابووریان بەردەوام دەبن، تاوەکو ئاستی گەشە بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە، هەروەها لە نێو بازنەیەکی خاڵییش، کە پەیوەستە بە دابەزاندنی رێژەی سوود و داکەوتنی بەهای لیرە ناخولێنەوە.
تەنیا لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا بەهای لیرە بە رێژەی سەدا 9 داکەوت و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە سەدا 70ـی بەهاکەی لەدەستداوە.