پاریس پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر سیتی زه‌برێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
پێش چه‌ند كاتژمێرێك له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، زه‌برێكی قورس به‌ر پێكهاته‌ی پاریس سانجێرمان كه‌وت و یه‌كێك له كاریگه‌رترین یاریزانه‌كانی له‌ده‌ست دا.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه كه زه‌حمه‌ته ماوریزیۆ پۆچیتینیۆی راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان بتوانێت بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و سوود له تواناكانی ماركۆ ڤیراتی ناوه‌راستكاری وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ڤیراتی له دوایین مه‌شق و راهێنانی پاریس بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مان سیتی تووشی پێكان بووه و هه‌ستی به گرژبوونی ماسولكه‌كانی كردووه.
ماركۆ ڤیراتی دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به ئازار كردووه راسته‌وخۆ مه‌شقه‌كانی جێهێشتووه بۆ ئه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی قورس‌تر نه‌بێت و بتوانێت به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بكات و چاوه‌ڕوانی دوایین ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هیوایه‌كی بۆ به‌شداریكردن له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ نووسیویه‌تی: له ڕیزه‌كانی پاریس سانجێرمان هه‌واڵی شۆك و سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ هانده‌رانی پاریس بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌وپێیه‌ی ڤیناڵدۆمی ناوه‌راستكاری هۆڵه‌ندیش مه‌شقه‌كانی ته‌واو نه‌كردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ژووری جلگۆڕین، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت پۆچیتینیۆ له ترسی ئه‌وه‌ی پێكانهكانهكانیان قورس‌تر نه‌بێت بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌شداریی به ڤیراتی و ڤیناڵدۆم نه‌كات.
له گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، له كاتژمێر 11:00ـی ئه‌مشه‌و پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئیتیحاد له ئینگلاند ده‌بێته میوانی مان سیتی، هه‌ریه‌كێك له‌م دوویانه‌یه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و براوه بێت راسته‌وخۆ گه‌یشتنی به قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ مسۆگه‌ر ده‌كات.