گۆڵپارێزه كورده‌كه‌ی ئێران ناوی چووه په‌رتووكی گینس

عەلی رەزا بیرانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران ناوی لە پەرتوکی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمار کرا.
بیرانوەند لە یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر کۆریای باشوور لە پاڵاتنەکانی مۆندیالی 2018 توانی بە دەست تۆپەکەی 61 مەتر و 26 سانتیمەتر هەڵ بدات و، ئەم کارەشی کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و، دواتریش ناوی لە پەرتوکی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمار کرا.
گۆڵپارێزە کوردەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان چەندینجاری دیکە بەم شێوەیە تۆپەکانی هاوێشتووە، بەڵام ئەمجارەیان زۆرترین مەودای تۆمار کردووە.
عه‌لی ره‌زا بێرانوه‌ندی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی رۆیالی به‌لجیكی به به‌های ملیۆنێك و په‌نجا هه‌زار یۆرۆ به خواستن بۆ یانه‌ی بواڤیستای پورتوگالی گواسترایه‌وه.
𝗔𝗟𝗜𝗥𝗘𝗭𝗔 𝗕𝗜𝗥𝗔𝗡𝗩𝗔𝗡𝗗 𝗡𝗢 𝗚𝗨𝗜𝗡𝗡𝗘𝗦𝗦 𝗪𝗢𝗥𝗟𝗗 𝗥𝗘𝗖𝗢𝗥𝗗𝗦!🥇🌟
— Boavista FC (@boavistaoficial) November 25, 2021
O guarda-redes entrou para o livro de recordes pelo lançamento de bola mais longo com a mão num jogo oficial ⚽
🔗 https://t.co/6xFtINmY5C#BoavistaFC #AlirezaBiranvand #GuinnessWorldRecords pic.twitter.com/64qyUCEN8W