پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت به مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی ڤینیسیۆس بگوازێته‌وه

یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی دەیەوێت ڤینیسیۆس جونیۆر بە مووچەیەکی خەیاڵی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، لە پلانیدایە ئەگەر کلیان مباپێ هێرشبەرەکەیان گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە، ئەوکات ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەرە لاوەکەی ریال مەدرید وەکو شوێنگرەوەی مباپێ بۆ ریزەکانیان دهگوازنەوە.
مۆندۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، شازادەکان دەیانەوێت بە مووچەیەکی خەیاڵی کە ساڵانە 17 ملیۆن یۆرۆیە، ئەو یاریزانە بۆ ماوەی شەش وەرز بگوازنەوە ریزەکانیان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی یاریزانه به‌رازیلییه‌كه دێت كه له‌م وه‌رزه پێشكه‌شی كردووه به جۆرێك له كۆی 18 یاری 10 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه.
ڤینسیۆس جۆنیۆری ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلی ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له هاوینی 2018 به به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه له كۆی 136 یاری، 24 گۆڵ و 30 ئاسیستی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2024 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت.