وەزارەتی دارایی: پڕۆژەیاسای بودجەی 2022مان تاوتوێکرد

"چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كان دەکەین"

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، گفتوگۆ کردن لەسەر بودجەی 2022 کۆتایی هاتووە، چاوەڕێی چەند داتایەکی پێویستن لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە دەستیان بگات.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ساڵی 2022 له‌ رۆژی 7/11/2021 له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستكرا به‌ گفتوگۆ و له‌ به‌رواری 21/11/2021 كۆتایی به‌ گفتوگۆكان هات له‌سه‌ر بودجه‌ی (به‌كارخستن)تشغیلی. جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان كه‌ داتای پێویستیان نه‌بوو".

ئاماژە بەوەشکراوە: "له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی  وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین، بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ یاساكه".

Fly Erbil Advertisment