روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە
سەبارەت بە خەرجییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا زانیاری دەخاتەڕوو

K24 - هەولێر
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به خه‌رجی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: "سه‌باره‌ت به خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له 1/1/2021 تاوه‌كو 24/11/2021 ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر 369 نوسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دراوه كه بڕه‌كه‌ی 14 ملیار و 262 ملێون و 911 هه‌زار و 240 دیناره. ئه‌م بڕه پاره‌یه تاوه‌كو 10/12/2021 زیاتر ده‌بێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو: "له هه‌مان به‌رواریش 183نوسراویان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی لای خواره‌وه;-
1-هه‌ندێك نوسراو پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایی دارایی بووه.
2-هه‌ندێك له‌و نوسراوانه كه‌موكوڕیان هه‌بووه و وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه.
3- به‌ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی دارایی هه‌رێم به رێنمایی(50) پاڵپشت به بریاری 14ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌تكراونه‌ته‌وه.