ئۆپێک لەبەردەم تەحەداکانی کۆشکی سپی و ئۆمیکرۆن بڕیار دهدات
"مامەڵەکاران چاویان لە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەسە"

K24 - ههولێر:
رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، بڕیاره وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک پڵەس کۆببنەوە، بۆ ئهوهی تاووتوێی ئاستی بەرهەمهێنان و خواست و خستنەڕوو بۆ ساڵی داهاتوو بکەن، هەریەکە لە هەڕەشەکانی کۆشکی سپی بە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و تەشەنەسەندنی کۆرۆنای جۆری ئۆمیكرۆن تەحەدایەکی گەورەن لەبەردەم بڕیاری ئۆپێک پڵەس.
شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان، وهزیری وزهی سعودی بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەکان بۆ ماوەی دوو رۆژ تەنیا بۆ خوێندنەوەی زیاتری دۆخی بازاڕ بووە، بۆ ئەوەی دەرهاوێشتەکانی
ئۆمیکرۆن بە وردی لەسەر بازاڕ بخوێننەوە. گوتیشی بە هیچ شێوەیەک ترسیان لە کۆرۆنای جۆری ئۆمیكرۆن نییە، بە شێوەیەکی گەورە کاریگەری لەسەر نرخ خواستی جیهانی نابێت.
پیتەر ماکانلی، شارەزای بازاڕ لە "ثێرد بیدج" بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوودا دوو رووداوی گەورە لە بازاڕی نەوت روویانداوە، یەکێکیان بەکارهێنانی نەوتی ستراتیژی لەلایەن ئەمهریکا و چەند وڵاتێکی هاوردەکاری نەوت، هەروەها تەشەنەسەندنی ئۆمیکرۆن و مەترسییەکانه، کە ئەو دوو رووداوەش تەحەدایەکی گەورەن لەبەردەم ئۆپێک، تاوەکو بڕیاری گونجاو بدات، بۆیە جیهان بە گشتی و مامەڵەکاران بە تایبەتی چاویان لە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەسە.