ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ محه‌مه‌د سه‌ڵاح سه‌رسوڕهێنه‌ر و مێژووییه‌

محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول

محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپوول وەرزێکی سەرسوڕهێنەر بەڕێدەکات و دوای تێپەڕینی چواردە گەڕ بەسەر پرێمەرلیگ لە پێشەنگی گۆڵکاران دێت و خاوەنی زۆرترین ئەسیستیشە، وەرزێکی مێژوویی چاوەڕێی سەڵاح دەکات.

فیرعەونە میسریەکە محه‌مه‌د سەڵاح ئەستێرەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە رێگایە بەرەو وەرزێکی مێژوویی نوێ لەگەڵ یانەکەی و لەم وەرزە تا ئێستا لە سەرجەم خول و پاڵەوانییەتیەکانی لە 19 یاریی بەشداری 27 گۆڵی کردووە، لە 19 یاریی بە درێسی رێدز لەم وەرزە 19 گۆڵ و هەشت ئەسیستی تۆمار کراووە.

لە پرێمەرلیگ سەڵاح تا ئێستا بەشداری 14 یاریی کردووە و 13 گۆڵی تۆمار کردووە و هەر هەشت ئەسیستەکەشی لە پرێمەرلیگ بووە، لە یاریی رابردووش بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە دێربی مێرسیساید دووانەی تۆمار کرد.

سەڵاح لە چامپیۆنزلیگیش بووەتە ئامێری گۆڵکردن و لە کۆی پێنج یاریی تا ئێستا شەش گۆڵی کردووە و سەرکردایەتی یانەکەی کرد لە گەیشتن بە قۆناغی 16، بە گشتی سەڵاح لە ساڵی 2021 توانیویەتی 32 گۆڵ بکات.

سەڵاح لەم وەرزە جگە لەوەی بە 14 گۆڵ پیشەنگی گۆڵكارانی گرتووە، خاوەنی زۆرترین ئەسیستیشە و لە خولەکە دەدرەوشێتەوە، سەڵاح یەکەمین یاریزانە لە مێژووی پرێمەرلیگ لە حەوت یاریی لە دوای یەک بتوانێت گۆڵ بۆ یانەکەی بکات، تاکە یاریزانیشە لەم وەرزە لەنێو خولە گەورەکانی ئەوروپا بتوانێت بەشداری لە 27 گۆڵ بکات.

Fly Erbil Advertisment