"ئۆمیکرۆن گەشەی ئابووری سست دەکات"
کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنای ئاڵۆزتر کردووە
K24 - هەولێر
کریستالینا جۆرجێڤا، بەڕێوەبەری گشتی سندووقی نەختینەی نیودەوڵەتی رایگەیاند، بە گوێرەی پێشبینییەکان، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن، گەشەی ئابووری وڵاتان سست دەکاتەوە.
جۆرجێڤا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، دەرکەوتنی زنجیرەیەکی نوێی کۆرۆنا، کە توانای هەیە بە خێرایی تەشەنە بکات، کاریگەری لەسەر متمانەی بازاڕەکان دەبێت، بۆیە ئەگەری هەیە دوایین پێشبینییەکانیان کە لە مانگی تشرینی یەکەم رایانگەیاندبوو دایبەزێنن.
ئەمە لە کاتێکدا مانگی تشرینی یەکەم سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی بڵاویکردبووەوە، کە پێشبینی دەکەن گەشەی ئابووری جیهان لەمساڵدا 5.9% و لە ساڵی داهاتوو 4.9% بێت.
بەڕێوەبەری گشتی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئێستا مەترسیدارترین زنجیرەی ئۆمیکرۆن بڵاوبووەتەوە، بەمەش بەرواری کۆنترۆڵکردنی ئەو پەتایەی ناڕوونتر کردووە.