به فه‌رمی یانه‌ی داڵكورد گه‌ڕایه‌وه خولی پله‌یه‌كی سوید

یانه‌ی داڵكورد له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا به ئه‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه شكستی به یانه‌ی گایس هێنا و به فه‌رمی دوای 3 ساڵ بۆ خولی پله‌یه‌كی سوید گه‌ڕایه‌وه.
دوای ئەوەی لە یاریی یەکەم لە قۆناخی پاشکۆی گەیشتن بە خولی یانە پلە یەکەکانی سوید، داڵکورد لە یاریگای خۆی 2-1 لە گایسی بردەوە، ئه‌مجاره‌یان یانه‌ی داڵكورد له یاریی گه‌ڕانه‌وه له نێو یاریگه‌ی تیپی ركابه‌ر ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی بۆ گه‌یشتن به خولی سوپێرتان گێرا.
داڵكورد له دوایین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه له قۆناخی پاشكۆیی گه‌یشتن به خولی پله‌یه‌ك، بووه میوانی یانه‌ی گایس، له خوله‌كی 32 ئومێد ئاراس به‌رگریكاری یانه‌ی داڵكورد سوودی له لێدانێكی گۆشه وه‌رگرت و به لێدانی سه‌ر به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی كرد.
دواتر یانه‌ی گایس له خوله‌كی 79ـی نیوه‌ی دووه‌م ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و گۆڵه نه‌بووه رزگاركه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستی داڵكورد رزگاریان بێت، به‌مه‌ش یارییه‌كه تا كۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، داڵكورد به ئه‌نجامی یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ خولی پله‌یه‌كی سوید سه‌ركه‌وت.
داڵکورد لەم وەرزە لە خولی ئێرتان نۆرا بە کۆکردنەوەی 62 خاڵ پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی بەدەستهێنا دژی یانەی گایس چواردەمی خولی یانە پلەیەکەکان یاریی كرد و به ئه‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه ناسنامەی بلیتێکی وەرزی داهاتووی خولی یانە پلە یەکەکانی یه‌كلایی كرده‌وه.
لەم وەرزە داڵکورد لە کۆی 33 یاری، 19 ردنەوەی بەدەستهێناوە و تەنیا چوار یاریی دۆڕاندووە، هاڕوون ئەحمەد و هاوڕێیەکانی لەم وەرزە 69 گۆڵیان کردووە و تەنیا 42 گۆڵیان لێکراوە.
یانەی داڵکورد ساڵی 2004 دامەزراوە و نوێنەرایەتی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات و لەسەر ئاستی میدیاکانی جیهان بە یانەی چل ملیۆن کەسە بێ وڵاتەکە ناسراوە.
