عێراق گرێبەست بۆ پەرەپێدانی کێڵگەكان واژۆ دەکات

"کاریگەری ئەرێنی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای کۆمپانیاکیان دەبێت"

نەوتی عێراق
نەوتی عێراق

K24 - هەولێر

کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراق گرێبەستێکی لە جۆری گرێبەستی هاوبەشی (Partnership contract) لەگەڵ کۆمپانیای ((weatherford واژۆکرد، کە ئامانج لێی هاوکارییە لە بواری خزمەتگوزاری هەڵکەندن و گەڕان بە دوای نەوت و سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا و سیستمی هاوچەرخۆ و پێشکەوتوو.

باسم عەبدولکەریم. لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، واژکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەناوبانگی وەک وەزەرفۆرد، کاریگەری ئەرێنی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای کۆمپانیاکیان دەبێت، تاوەکو سوودمەند بن لە بەکارهێنانی بەرنامە و سیستەمی پێشکەوتوو. بۆ ئەوەی لە رێگەیانەوە کارەکانیان بەرەوپێش ببەن، سەرەڕای ئەوەش لە رێگەی گرێبەستەکەوە، ئاڵوگۆی ئەزموون و تەکنەلۆژیای بواری نەوتی دەکەن.

Fly Erbil Advertisment