"400 دۆنم زەوی بۆ ناوچەی پیشەسازی هەڵەبجە دابینكرا"
"ئامادەکاری بۆ بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی هاوبەشی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی ده‌كرێت"

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رایه‌گندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ دووشەممە، 2021/12/6، لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و تیمێكی وەزارەتی كشتوكاڵ، له‌گه‌ڵ د. محه‌مه‌د شوكری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و شاندێکی یاوەری، كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكخرایه سه‌ر پتەوترکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاریکردنی یەکتر، بە تایبەت ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی هاوبەشی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌یپێكرد، له تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبونەوەکەدا پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەشی تایبەتمەند بە مەبەستی دیاریکردنی رووبەرێک زەوی بۆ خاوەن پڕۆژەکانی وەبەرهێنان تاوتوێكرا، كه بەپێی خەسڵەتەکانی وەبەرهێنان بێت.
راگه‌یندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ روونیكرده‌وه، بڕیار له‌سه‌ر دابینکردنی رووبەری 400 دۆنم زەوی بۆ ناوچەی پیشەسازی لە پارێزگای هەڵەبجە درا، جیا له گرتنەبەری رێکكارەکان، هەروەها گفتوگۆكردن له‌بارەی کەمکرنەوەی رۆتین لە مامەڵە و مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەکان و دانانی کۆمەڵێک پڕۆژەی وەبەرهێنان بۆ پاکێجکردن و بە بازاڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
