ئانچیلۆتی پهیامێكی بۆ بایرن میونشن و مان سیتی دهنێرێت

لە کۆمەڵەی چوارەمی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدریدی پێشەنگی خولەکە لە دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکان، سبهی شهو رووبەڕووی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەبێتەوە.
ریال مەدرید لە کۆی پێنج یاری رابردووی، چوار بردنەوە و دۆڕانێکی هەیە و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ، گەیشتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر کردووە و، ئەو یانەیە هەموو ئامانجی ئەوەیە وەکو پێشەنگی کۆمەڵەکەی بۆ قۆناخی شازدە سەربکەوێت، بۆ ئەوەی لە تیروپشکی ئەم قۆناخە، ئەرکی زەحمەت نەبێت.
ئانچیلۆتی: دهتوانین ركابهری مان سیتی و بایرن بكهین
له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنهری یانهی ریال مهردرید له بارهی یارییهكهی سبهی له دژی ئینتهر میلان گوتی: ئێمه دهتوانین ركابهری یانهكانی بایرن میونشن و مان سیتی بكهین، له یهكهمین وهرزم لهگهڵ ریال مهدرید له 2014 ئێمه بهربژێر نهبووین بۆ بردنهوهی نازناوی چامپیۆنزلیگ، دواتر بووینه پاڵهوان.
ئانچیلۆتی گوتیشی: "ئێمە دەمانەوێت بهرامبهر ئینتهر میلان بەهێزی خۆمان پیشان بدەینەوە، دواتر بیر لە ئامانجەکانی دیکەش دەکەینەوە. نامەوێت ئێستا قسە لەسەر داهاتوو بکەم، رێگایەکی درێژمان لە پێشە و بۆ ئەوەی رکابەرێکی بەهێز بین بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە، دەبێت هەمیشە براوەبین، بۆ ئەم یارییەش هەموو ئامانجمان ئەوەیە لە تیپێکی بەهێز ببەینەوە و بە سەرکەوتوویی ئەم قۆناخە تێپەڕێنین ''.
ریال مهدرید له گۆڵكارهكهی بێبهش دهبێت
ریال مەدرید بۆ ئەم یارییە بەهۆی پێکان لە تواناکانی کەریم بێنزێما، باشترین گۆڵکاری ئەم وەرزەی بێبەش دەبێت، ئەو یاریزانە لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد لە رانیدا تووشی پێکان بووە، بێجگە لەم یاریزانە، گاریس بەیل و دانی سیبایۆس ئەوانیش بەهۆی پێکان یاری ناکەن.
ئینتهر میلان ئامانجی تۆڵهكردنهوهیه
لەلایەکی دیکەوە ئینتەر میلانی ئیتاڵیاش لە پێناو چۆڵکردنی پێشەنگایەتی و تۆڵهکردنەوەی دۆڕانی یاری چوون لە ریال مەدرید، رووبەڕووی ئەو یانەیە دەبێتەوە.
سیمۆنێ ئینزاگی راهێنەری یانەی ئینتەر میلان پێش یارییەکە هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت، ئەویش پێکانی خوان کۆریا هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەکەی بوو، کە بەم هۆیەوە بەشداری ئەو یارییە گرنگ و چارەنوسازە ناکات.
نێرازۆری بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ پلەی دووەمی کۆمەڵەی چوارەمی چامپیۆنزلیگی گرتووە، ئەو یانەیە جیاوازی لەگەڵ ریال مەدرید پێشەنگ تەنها دوو خاڵە، بۆیە بە بردنەوەیان لەم یارییەدا، وەکو پێشەنگ بۆ قۆناخی داهاتوو سەردەکەون و لەم قۆناخەش رەنگە لە تیروپشکەکە ئەرکیان ئاسانتر بێت.