نه‌وت به‌رزترین ئاستی لە ئەمساڵدا تۆماركرد
گەیشتە سەرووی 51 دۆلار

K24 - ھەولێر
له ئاڵوگۆڕی ئەمڕۆی بازاڕه‌كانی کڕین و فرۆشتنی نه‌وت بەهای نه‌وت زیاتر به‌رزبوه‌وه و نرخی هه‌ر بەرمیلێك نه‌وتی خاوی جۆری برێنت گه‌یشته 51 دۆلار و 45 سه‌نت و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت خاوی ئه‌مه‌ریكاش لە سه‌رووی 50 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له ئاڵوگۆڕه‌كانی ئه‌مڕۆی بازاڕەکانی نەوت لە جیهان به‌های نه‌وت به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه، به‌جۆرێك به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی ئه‌مساڵ تۆماركرد و هه‌ر بەرمیلێك نه‌وت خاوی جۆری برێنت گه‌یشته سه‌رووی 51 دۆلاری ئەمریکی.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه مه‌ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی وه‌بازارخراو له ئارادایه به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی نایجیریا ئه‌نجام دراون، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یه‌ده‌کی نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته نزمترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی 3 هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت له بازاڕه‌كاندا .