حكومه‌تی هه‌رێم بودجه بۆ پێشینه‌ی مانگانه و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كان دابین ده‌كات
بڕیارەكە بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 و لە 1ـی مانگی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حکومەتی ھەرێم بڕی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دیناری، وەك پێشینەی مانگانە و چارەسەركردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەكان و دابینکردنی خزمەتگوزاری، بۆ قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگاكان، تەرخان دەکات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌كه، بڕیارەكە بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 و لە 1ـی مانگی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت.