هه‌ریر نوێ ده‌كرێته‌وه
هه‌فته‌یه‌كه پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی ناحیه‌ی هه‌ریری سه‌ر به قه‌زای شه‌قڵاوه ده‌ستیپێكردووه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌بڕی 200 ملیۆن دینار ژماره‌یه‌ك رێگه و كۆڵانی شاره‌دێی هه‌ریر كۆنكرێت ده‌كرێن و دوای سه‌ری ساڵ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌تایبه‌ت له‌بواری رێگاوبان و بواره‌كانی دیكه له‌هه‌ریر و گونده‌كانی جێبه‌جێده‌كرێن.
هه‌فته‌یه‌كه پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی ناحیه‌ی هه‌ریری سه‌ر به قه‌زای شه‌قڵاوه ده‌ستیپێكردووه.
ئێستا پرۆژه‌كه له قۆناغی كۆتاییدایه و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته خزمه‌تی هاووڵاتیان.
وێڕای پڕۆژه‌ی ئێستای كۆنكرێتكردن له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری لهبوارهجیاوازهكان له‌هه‌ریر و گونده‌كانی سنووره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێن.