ئه‌مشه‌و دووه‌مین یاریزانی عێراقی له مێژوودا له چامپیۆنزلیگ یاری ده‌كات

راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له چامپیۆنزلیگ بانگهێشتی 3 یاریزانی تیپی لاوانی یانه‌كه‌ی كرد و یه‌كێكیان عێراقییه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م یاریزانه ببێته دووه‌مین یاریزانی عێراقی له مێژوودا كه له چامپیۆنزلیگ یاری بكات.
راڵف راننیك راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ دوایین یاریی ئه‌مشه‌و له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به‌رامبه‌ر یه‌نگ بۆیز بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتی (زێدان عه‌مار ئیقبال)ـی كردووه.
زێدان ئیقبالی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له هێڵی ناوه‌راست یاری ده‌كات و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2019ـه‌وه په‌یوه‌ندی به تیپی لاوانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كردووه و ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی شه‌یتانه سووره‌كان به‌شداریی 15 یاری كردووه و 3 گۆڵی كردووه.
زێدان ئیقبال به ڕه‌سه‌ن عێراقییه، به‌ڵام له 2003 له شاری مانچێسته‌ر له دایكبووه، ئه‌گه‌ر به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له چامپیۆنزلیگ بكات له دوای هاوار مه‌لامحه‌مه‌د ده‌بێته دووه‌مین یاریزانی عێراق له مێژوودا به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ كردووه، به‌وپێیه‌ی پێشتر هاوار مه‌لامحه‌مه‌د ئه‌ستێره كورده‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی قوبرسی به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ كرد و تاكه یاریزانیشه له مێژووی عێراق له‌و پاڵه‌وانێتییه گۆڵی كرد بێت.
