پێرێز پێیوایه كریستیانۆ باشترین گرێبه‌ستی ریال مه‌درید نییه

فلۆرێنتینۆ پێرێز پێیوایه كریستیانۆ رۆناڵدۆی گۆڵكاری مێژوویی یانه‌ی ریال مه‌درید باشترین گرێبه‌ست نه‌بووه، به‌ڵكو تۆنی كرووس باشترین گرێبه‌ستی ژیانی ئه‌و بووه.
ڤۆڵكێر سترێس به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی تۆنی كروس له دیمانه‌یه‌كدا كه له رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاشكرای كه رۆژێك فلۆرێنتینۆ پێرێز پێی گوتووه باشترین گرێبه‌ست له مێژووی یانه‌كه تۆنی كرووسه نه‌ك كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ماوه‌ی 9 ساڵ یاریی بۆ ریال مه‌درید كرد و 4 نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه برده‌وه و به 438 گۆڵ بووه گۆڵكاری مێژوویی یانه‌كه و پێش ئالفرێدۆ دێ ستێفانۆ كه‌وته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له گفتووگۆیه‌كدا پێیوایه تۆنی كرووس باشترین گرێبه‌ستی مێژووی یانه‌كه‌یه.
ڤۆڵكێر سترێس به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی چه‌ندان یاریزانی گه‌وره‌یه له‌وانه ماركۆ ریۆس، تۆنی كرووس و جۆلیان نایگلیسمانی راهێنه‌ری بایرن میونشن.
ڤۆلكێر سترێس ده‌ڵێت: جارێكیان فلۆرێنتینۆ پێرێز من بۆ خوانێك بانگهێشت كرد و پێی گوتم: تۆنی كرووس لای من گرێبه‌ستی سه‌ده‌یه، چونكه ئه‌و یاریزانه به پاره به‌راورد ناكرێت و نرخی له سه‌رووی هه‌موو شتێكه.
تۆنی كرووسی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه به به‌های 25 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه 3 نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا، له كۆی 334 یاری، 25 گۆڵ و 82 ئاسیستی كردووه.
