به‌په‌له..پرێمه‌رلیگ ده‌وه‌ستێت

مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا دێت له‌سه‌ر پرێمه‌رلیگ زیاتر ده‌بێت، بڕیاره ئه‌مشه‌و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له باره‌ی وه‌ستاندنی پرێمه‌رلیگ و سنوورداركردنی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان زنجیره‌یه‌ك بڕیاری نوێ ده‌ربكات.
یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی نه‌یتوانی به‌شداریی یاریی رابردووی له كۆنفراس لیگ بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 10 كه‌س له یاریزانان و ده‌سته‌ی هونه‌ری یانه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی ئاستۆن ڤیلا به فه‌رمی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به‌خێرایی له نێو یاریزانه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه راهێنانه‌كانیان راگرت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سیمۆن ستۆن رۆژنامه‌نووسی ئینگلیزی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی بی بی سی ئاشكرای كرد كه چه‌ندان یاریزان و فه‌رمانبه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و ره‌نگه یارییه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ی داهاتووی نێوان مان یونایتد و برینتفۆرد به‌هۆی كۆرۆنا نه‌كرێت.