نرخی نهوت بهرزبووهوه
گەشبینییەکان بە لاوازی کاریگەرییەکانی ئۆمیکرۆن نرخی نەوتی بەرزکردوەوە
.jpg)
K24 - ههولێر:
نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەمەییدا بە رێژەی سەدا 1 بەرزبووەوە، هۆکاری ئەو بەرزبووەنەوەیەش گەشبینییەکانە بەوەی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن لەسەر گەشەی ئابووری جیهان لاوازە، ئەوەش وایکرد جارێکی دیکە خواستی بۆ سووتەمەنی بەرزکردەوە.
نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 1.33 بۆ 76.15 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساس لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 1.47 بۆ 72.72 دۆلار بەرزبووەوە.
لە هەفتەی رابردەووەوە هەردوو جۆر نەوت بە رێژەی سەدا 8 بەرزبوونەتەوە، ئەوەش یەکەم دەستکەوتی هەفتانەیە دوای حەوت دابەزینی هەفتانە بە دوای یەک. کە زیاتر لە نیوەی زیانەکان بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆنەوە بووە.