بانکی ناوەندی عێراق: یەدەگی دراوی بیانی بۆ 64 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە
پارەكهیان لە بانکێكی ئەمهریکا ئەسپاردەکردووە

K24 - ههولێر:
سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، یەدەگی دراوی قورسی عێراق بۆ 64 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، هۆکاری سەرەکیش بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوته لە بازاڕەکاندا.
ئەو سەرچاوەیە بۆ رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی رایگەیاندووە، یەدەگی دراوی قورس لە بانکی فیدراڵی ئەمهریکا بۆ 64 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی ئەو یەدەگەش بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دەگەڕێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، ئەو بڕە پارەیەی لە بانکی فیدراڵی ئەمهریکا ئەسپاردەکردووە، سوودی دارایی زۆری دەچێتەسەر، کە ئەوەش قازانجی گەورەی بۆ عێراق دەبێت.