دابه‌زینی لیره‌ به‌رده‌وامه‌.. له‌ نزمه‌وه‌ بۆ نزمترین

بەهای لیره‌ی تورکی داڕما

لیره‌ی توركی
لیره‌ی توركی

K24 - هه‌ولێر:

جارێکی دیکە بەهای دراوی تورکی داڕما و ئاستێکی نوێی لە نزمی تۆمارکرد. بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا، لیرەی تورکی دابەزینێکی پێوانەیی بەخۆیەوە بینی، بەهای هەر دۆلارێک 14 لیرەی تورکی تێپەڕاند.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "CNBC"، بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 13 ـی کانوونی یەکەم/ دیسێمبەری 2021، یەك دۆلار بە 14 لیرە و 76 قوروش مامەڵەی پێوەکرا.

تەنیا لە ماوەی مانگی رابردوودا لیرە تورکی 30% بەهاکەی لەدەستدا، هۆکارەکەشی دابەزاندنی نرخی سوود بوو، بەڵام شارەزایان دابەزاناندی نرخی سوود بە بڕیارێکی نادروست دەزانن و دەڵێن، وادەکات رێژەی هەڵاوسان بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوایین گوتاری لە شاری سێرت-ی باکووری کوردستان رایگەیاند، پشتیوان بەخوا بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئایندەیەکی نزیکدا سەقامگیر دەکەین.

راشیگەیاند، بە هیچ شێوەیەک پاشەکشە لە سیاسەتیان ناکەن و بەردەوام دەبن لە دابەزاندنی نرخی سوود، چونکە وادەکات دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەندتر و هەژارەکانیش هەژارتر بن.

 

Fly Erbil Advertisment