تیروپشكی یۆرۆپالیگ راكێشرا

تیروپشكی پاشكۆی قۆناخی 16ـی یۆرۆپالیگ راكێشرا، یانه‌ی بارسێلۆنا له ئه‌ركێكی قورس رووبه‌ڕووی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی ده‌بێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 13 دێسێمبه‌ری 2021، له شاری نیۆنی سویسرا، تیروپشكی قۆناخی داهاتووی یۆرۆپالیگ راكێشرا.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو:
سێڤیای ئیسپانیا ـ دینامۆ زگره‌بی كرواتیا
ئاتاڵانتا ئیتاڵیا ـ ئۆڵێمپیاكۆس یۆنان
لایپزیگ ئه‌ڵمانیا ـ ریال سوسیداد ئیسپانیا
بارسێلۆنا ئیسپانیا ـ ناپۆلی ئیتاڵیا
زینت رووسیا ـ ریال بێتیس ئیسپانیا
بوروسیا دۆرتمۆند ئه‌ڵمانیا ـ رێنجه‌رز سكۆتله‌ندا
پۆرتۆ پورتوگال ـ لازیۆ ئیتاڵیا
یارییه‌كانی چوونی پاشكۆی قۆناخی 16ـی یۆرۆپالیگ له رۆژی 17ـی مانگی 2ـی ساڵی داهاتوو ده‌كرێت، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژی 24ـی هه‌مان مانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
